plus4
پێش 3 مانگ
دوای ئەوەی بەفشاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیی و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، راکان جبوری وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا سوێندی یاسایی خواردو بەڵێنیان پێدابوو کە وەک پارێزگاریش دەمێنێتەوە، کەچی ئێستا چاودێری دارایی و دەستەی هەماهەنگی پارێزگاکان ئاگاداریان کردووەتەوە کە چیتر بۆی نییە واژوو لەسەر نوسراو بکات، جبوری لەسەرکردەکانی خۆی توڕەیە.
دوای ئەوەی پارتیی و خەمیس خەنجەر هاوپەیمانێتیی ژێر بەژێریان بۆ پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک پێکهێنا، راکان جبوریان ناچارکرد سوێندی یاسایی بخوات تاوەکو کۆنتڕۆڵی دانیشتنەکانی ئەنجومەن وەک سەرۆکی بەتەمەن لەژێر دەستیدابێت بۆ رێگری لەیەکێتیی ئەگەر بیەوێت حکومەتی خۆجێی پێکبهێنێت.
ئێستا کە فەرمانگەی چاودێری دارایی و دەستەی هەماهەنگی پارێزگاکان ئاگاداریان کردووەتەوە کە ناتوانێت تەنانەت واژوو لەسەر لیستی موچەی فەرمانبەری دیوانی پارێزگاش بکات، تووڕەیە چونکە پێشوەخت مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر پێیان وتووە، رەزامەندیمان وەرگرتووە وەک پارێزگاریش دەمێنیتەوە.