احمد حمداني
plus4
پێش 3 مانگ

ئەحمەد حەمدانی ئەندانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وەڵامی پەیجە عەرەبییەکانی سۆشیال میدیا دەداتەوەو دەڵێت: رێککەوتن بۆ پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک بەمانای جیابونەوەو پەرتەوازەیی نییە بەڵکو بەرهەمی دانوستانی نێوان رۆڵەکانی کەرکوکە.

 

دەشڵێت: هەموو ئەو زانیارییە هەڵانەی لەسۆشیال میدیا و کەناڵەکان بڵاوکراونەتەوە ناڕاستن و بێ گەڕانەوە بۆ ئێمە هەڵبەستراون.

 

ئەحمەد حەمدانی تەئکید دەکاتەوە کە هیچ رێککەوتنێک بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی سبەی پێنجشەممە نییە و هەرکاتێک بگەینە ئەو رێککەوتنە ئەوە خۆم رایدەگەیەنم.

 

جەختدەکاتەوە کە هیچ حکومەتێکی خۆجێی لەکەرکوک پێکناهێنرێت بەبێ رێککەوتنی هێزە سیاسییەکان.