ریعایە
plus4
پێش 3 مانگ

تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سەر بەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی (ڕیعایە)، داوایەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم سودمەندبووانی تۆڕەکە دەکات تا لەکەمپەینی (عراق هويتي) بەشداری بکەن.

مەبەست لەم هەنگاوە، دەرهێنانی کارتی یەکگرتووی نیشتمانییە لەلایەن سەرجەم بەشداربووانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی (ڕیعایە)وە.

تۆڕەکە هۆشداری دەدات لەوەی هەر کەسێک مووچەی ڕیعایەی هەبێت و کارتی نیشتمانیی دەرنەکردبێت، مووچەکەی دەبڕێت، بۆیە پێویستە بەزووترین کات دەستبکەن بەمامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی.