plus4
پێش 3 مانگ
ئەمڕۆ بریکارانی فرۆشتنی غازی ماڵانی کەرکوک لەکۆبونەوەیەکدا بەئامادبوونی بەرێوەبەری لقی کەرکوکی بەرهەمەنەوتییەکان و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەلدە کێشەو داواکارییەکانیان خستەڕوو.
دوای ئەوەی داواکارییەکانیان تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی سیستمی GPRS ئاراستەی لێپرسراوانی بەغداد کرا، بریکارانی فرۆشتنی غازی ماڵان بڕیاریاندا دەست بەکاربکەنەوە تاهیچ قەیرانێکی غازی ماڵان دروست نەبێت .