plus4
پێش 3 مانگ
سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: لەشەوی رابردووەوە تیمەکانی نەهێشتنی تاوانی ئازادی بەردەوامن لەلێکۆڵینەوەو سەیرکردنی کامێرەکانی چاودێری توانیویانە لەو رێگایەوە ناسنامەی تەرمەکە بدۆزنەوە.
وتیشی، ئەو هاوڵاتییەی تەرمەکەی لەنێو خاسە دۆزراوەتەوە ناوی ( خ.و ) دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوایە، لەگەڵ کەسێکیتردا هاتوونەتە نێو خاسەو سەرخۆش بونە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، دوای ئەوەی هەردووکیان بوەتە شەڕیان، ( خ ) کەوتووەتە نێو چەمەکەوە کە ئاوی تیایەو نەیتوانیوە لەقوڕو لیتاوەکە خۆی دەرباز بکات و گیانی لەدەستداوە.
لەئێستادا پۆلیس و نەهێشتنی تاوان سەرقاڵی دۆزینەوەی ناسنامەی هاوڕێکەیین.