پۆلیس
plus4
پێش 3 مانگ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەخشی (التطوع) لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد: بەم نزیکانە دەرگای پێشکەشکردن بۆ خولی (٧١)ی کۆلێژی پۆلیس (بۆ پیاوان) دەکاتەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، مەرجەکان و چۆنیەتیی پێشکەشکردن بۆ خولەکە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

- بۆ دەرچوانی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، خولی یەکەم لەبەشەکانه (زانستی، ئەدەبی، پیشەسازی، بازرگانی)یەکان.

- دەرگای پێشکەشکردن بۆ سەرجەم پارێزگاکان لەڕۆژی یەکشەممە (2024/7/28) دەبێت و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوامدەبێت.

- ڕێژەی وەرگرتن بۆ کۆلێژی پۆلیس، خولی ٧١، تەنها بۆ پیاوان و بۆ دەرچووانی خولی یەکەم:

🔸پێویستە دەرچووانی لقی ئەدەبی: ڕێژەی نمرەکانیان لە 70% کەمتر نەبێت.

🔸پێویستە دەرچووانی ڕژێمی زانستی: ڕێژەی نمرەکانیان لە 65% کەمتر نەبێت.

🔸پێویستە دەرچووانی لقەکانی پیشەسازی و بازرگانی: ڕێژەی نمرەکانیان لە %80 کەمتر نەبێت.