پارتی لە کەرکوک
plus4
پێش 3 مانگ

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ١,٥٠ دەقیقە، لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا بارەگای لقی ٣ی پارتیمان کرایە ئامانج، بەڵام ئاگایی و هوشیاری پاسەوانەکانی بارەگای لق ئەم هەوڵەی پووچەڵ کردەوە.

دیارە مەبەستی سەرەکیی هێرشەکە بە ئامانجگرتنی خاڵێکی بارەگای لقمان بووە، یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و مەبەستەکەش ئەوە بووە دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن" لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و بەڵام پاسەوانەکانی بارەگای لق وەڵامیان داونەتەوە".

ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت، لقی سێی پارتیمان، لەسەر سیاسەتی خۆی کە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانە بەردەوامە، هەموو جۆرە هەوڵێکی لەم شێوەیەش جگە لە شکستخواردنی نەیاران و پووچەڵ بوونەوەی پیلانەکانیان، هیچ دەرەنجامێکی ئەوتۆی نابێت.

لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان