روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش 3 مانگ

درەنگانی شەوی ڕابردوو، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا، ڕووداوەکە لەشەقامی نوێی پارێزگای کەرکوک ڕوویداوە کە شەقامێکی قەرەباڵغی نێو شاری کەرکوکە.

ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە ڕوویداوە، لەکاتێکدا دوو شۆفێر کە هاوڕێی یەکترن، پێشبڕکێیەکی سەرکێشانە لەگەڵ یەکتردا دەکەن و بەهۆیەوە یەکێک لەشۆفێرەکان کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدەدات و خۆی دەکێشێت بەڕەسیفی شەقامەکەداو ئۆتۆمبێلەکەی بەتەواوی تێکدەشکێت.

بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرەکە برینداردەبێت و ڕاستەوخۆ بەمەبەستی چارەسەر دەگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانە.