كلية الاعلام
plus4
پێش 3 مانگ

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رەزامەندی لەسەر کردنەوەی کۆلێژی راگەیاندن بەهەردوو بەشی رادیۆو تەلەفزیۆن و رۆژنامە دا لە زانکوی کەرکوک.

بەپێ نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە مێژووی ئەمڕۆی لەسەرە ، داوا لە زانکۆی کەرکوک کراوە پێداویستییە داراییەکان بۆ کردنەوەی کۆلێژەکە دابینبکات.

هەر لە نوسراوەکەدا بڕیار لەسەر کردنەوەی چەند بەشێکی دیکە دراوە لەوانە بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی ئاداب و بەشی مێژوو و بەشی کیمیاو بەشی زانستی قورئان و پەروەردەی ئیسلامی و چەند بەشێکی دیکە.