
plus4
پێش 11 مانگ
گەنجێک کە یاریدەدەری دەرمانسازییە تەنها لەسەر ئەوەی کۆمێنتێکی بۆ هاوڕێکەی کردبوو کە خوێندکاری شەشی ئامادەییە درایە بەر دەستڕێژی گوللەو دەستبەجێ گیانی دەدەستداوە
ئەو گەنجە لەلایەن خوێندکارێکی شەشی ئامادەییەوە کوژراوە ئەویش بەهۆی ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بۆ ئەو خوێندکارەی نوسێوە تۆ سێ ساڵە لەشەشی ئامادەیی دەرناچیت بۆ ئەمساڵ رێژەی دەرچوونت کەمەو تەنها 53 لەسەدە.
دوای ئەو کۆمێنتەش خوێندکارەکە بەچەکەوە چوەتە بەردەم دەرکای ئەو گەنجە و دەستڕێژی گــ.ــوللەی لێکردووە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
روداوەکەش لەناحییەی نەمرۆدی سەر بەپارێزگای نەینەوا بووە.