شێخ جەعفەر
plus4
پێش 3 مانگ

جەعفەر شێخ مستەفا؛ جێگری سەرۆکی هەرێم و لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی ئیستیحقاق، دەبێت پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی بێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی کەرکوک لەهەوڵی ڕێککەوتنداین، تا پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد بێت.

وتیشی: پارێزگاری کەرکوک دەبێت بۆ یەکێتی بێت و لەهەوڵداین لەگەڵ پارتی لەسەر ئەوە ڕێکبکەوین.

ئاشکراشیکرد: سەرجەم پێکهاتەکانى کەرکوک لەهەوڵدان بۆ رێککەوتن لەسەر پارێزگارى شارەکە، بەڵام یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان سوورە لەسەر ئەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک بۆ خۆى بێت .