plus4
پێش 3 مانگ
سەرچاوەیەکی باڵا لەبەغداوە بە plus4ی راگەیاند: بەم درەنگانی شەوە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرکردایەتی جبهەی تورکمانی و سەرکردەکانی عەرەب بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک لەکۆبونەوەدان.
وتیشی، هاوپەیمانێتیی سێ قۆلیان ئەنجامداوەو لەسەر دانانی پارێزگار بەشێوەی خولی رێککەوتوون و خەریکی دابەشکردنی پۆستەکانی دیکەن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەرانبەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگار بۆ ماوەی ( 5 ) مانگ، لەگەل جبهەی تورکمانی و عەرەب ئەو رێککەوتنەی ئەنجامداوە، سێ ساڵەکەی دیکەشی بەو دوو پێکهاتەیە داوە ( عەرەب و تورکمان ).
هەر بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، رێککەوتنەکەی پارتی لەگەڵ عەرەب و تورکمان بەو شێوەیەیە کە پۆستی فەرماندەی پۆلیس بۆ عەرەب یەکلاکراوەتەوە، قایمقامی ناوەند بۆ ( تورکمان ) و قایمقامەکانی ( حەویجە، دووبز و داقوق ) بۆ عەرەب.
هەموو ئەو تەنازولەی پارتی تەنها لەپێناو وەرگرتنی پۆستی پارێزگارە بۆ ماوەی ( 5 ) مانگ و لەبەرانبەردا ( 3 ) ساڵ بۆ عەرەب و تورکمان، تەنها لەپێناو ئەوەی یەکێتیی لە هاوکێشەی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک بخاتە دەرەوە کە سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگار بۆ ماوەی ( 4 ) ساڵ.