plus4
پێش 3 مانگ
هاوپەیمانێتی پارتی و جبهەی تورکمانی و راکان جبوری لەکەرکوک، سۆران تەباخ یەکێک لەچالاکوانە دلسۆزەکانی کەرکوکی توڕە کردووەو بەدەم گریان و هاوارەوە دەڵێت: "یەکێتیی و پارتی بۆ حزبایەتیی دەکەن، جارێکیتر چۆن بەخەڵک بڵێم بڕۆن دەنگ بدەن."
سۆران تەباخ ئەو گەنجەیە کە دوای شەهیدکردنی گەنجەکانی رەحیماوا، روبەڕوو بە فەرماندەی سەربازییەکانی عێراقی وت بەچی یاسا و دەستورێک ئاڵای کوردستان قەدەغەیە و لەژێر ئەو ئالایەدا روبارێک خوێن رژاوەو بەو ئالایەوە بەرگری لەکەرکوک کراوە.