منداڵی تازە لە دایک بوو
plus4
پێش 3 مانگ

دکتۆر بەڵێن عومەر حەمەڕەزا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی لەوبارەیەوە دەڵێت: لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 3 هەزارو 794 منداڵ لەنەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی لەدایکبوون.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی ڕوونیشیکردەوە: لەکۆی ئەو ژمارەیە، هەزارو 484 منداڵیان بەشێوەی سرووشتی و 2 هەزارو 310 لەدایکبوون بەشێوەی نەشتەرگەریی قەستەرە لەدایکبوون.

وتیشی: بەشێکی زۆربەیان نەشتەرگەریی قەستەرەی دووبارەیان لەخۆگرتبوو، ئاشکراشیکرد کە لەکۆی ئەو ژمارەیە، هەزارو 934 منداڵیان کوڕ بوون و هەزارو 860 منداڵیشیان کچ بوون.