plus4
پێش 3 مانگ
ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق، ئەمڕۆ لەدانیشتنێکی بەپەلەدا، بڕیاری دامەزراندنی بۆ ژمارەیەکی زۆری هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاو یەکەمەکان، لەسەر ستافی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پەروەردەو ئەمینداریێتیی بەغدا.
بەپێی بڕیارەکە، زیاتر لە 570 کەس لەو داواکارانەی یاسای ژمارە 59 و 67ی ساڵی 2017 دەیانگرێتەوە، لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پەروەردەو ئەمینداریێتیی بەغدا دادەمەزرێندرێن.
بۆ ئەو مەبەستە، ئەنجومەنەکە داوا لەو کەسانە دەکات، لەدواێ کاتژمێر (6:00)ی ئەم ئێوارەیەوە، چاودێریی لینکی ئەلیکترۆنیی ئەنجومەنی ناوبراو بکەن تا ئاگاداربن کە لەم هەفتەیەدا لیستی ناوەکانیان دەنێردرێت بۆ وەزارەتی پەیوەندیدار.
ئەنجومەن جەخت لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی دەرکردنی بڕیاری دامەزراندنی یەک لەدوای یەک لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەکاتەوە.
دڵنیاییش دەدات بەخاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکەون، بەزووترین کات کۆتایی بەمامەڵەکانیان دەهێندرێت و بڕیاری دامەزراندنیان دەدرێت.