plus4
پێش 3 مانگ
دادگای فیدراڵی لەبارەی زەوییەكانی داقوق و سەرگەڕان بڕیارێكیدا
محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی كەركوك رایگەیاند: ئەمڕۆ دانیشتنی نۆیەم لە (دادگای فیدرالی) سەبارەت بە سكاڵای جووتیارانی (داقوق) و (سەرگەڕان) بەڕێوەچوو كە داوای هەڵوەشانەوەی هەردوو بڕیاری (٨٢٤) و(٩٤٩) ی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕش لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو دەكەن.
ئەم دوو بڕیارە بەشێكن لە كۆمەڵێك بڕیاری ڕژێمی بەعس كە بەهۆیەوانە دەست بەسەر نزیكەی (٣٠٠) هەزار دۆنم زەوی جووتیارانی داقوق و سەرگەڕان گیراوە.
نوێنەرەكەی جوتیاران وتی، دوای گفتوگۆ مناقەشەیەكی زۆر، دانیشتنەكە بۆ رۆژی 15ی تشرینی یەكەم دواخرا.