plus4
پێش 3 مانگ
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەئامادەبوونی وەزیری کارەبای عێراق، هێڵی کارەبایی عێراق و تورکیای لەڕێگەی وێستگەی (کەسک)ی موسڵەوە کردەوە کە توانای دابینکردنی بڕی 300 مێگاوات کارەبای هەیەو پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو سەڵاحەدین لێی سوودمەند دەبن.
سودانی ئاماژەی بەگرنگیی پرۆژەکەداو بەبژاردەیەکی ستراتیژی ناوزەندی کرد بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەداهاتوودا کە ماوەی 20 ساڵ دواکەوتبوو کە لەساڵی 2004ەوە دەستکرابوو بە بوونیاتنانی.
وەک هەنگاوی سەرەتا، لەڕێگەی ئەو هێڵەوە، بڕی 300 مێگاوات لەتورکیاوە دەگوازرێتەوە بۆ عێراق و هەریەک لەپارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو سەڵاحەدین، سوودمەندبووی سەرەکین لێی.