شەپۆلی گەرما
plus4
پێش 3 مانگ

دەستەی کەشناسیی عێراق، لەڕاگەیەندراوێکدا پێشبینیی دابەزینی پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆو ڕۆژانی دواتر ڕاگەیاندو تێیدا دەڵێت: کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممەو سبەی دووشەممە سبەی بەراورد بەدوێنێ جێگیر دەمێننەوە.

دەشڵێت: تاکۆتایی مانگی تەممووز پلەکانی گەرما لەم ئاستەدا دەمێننەوە، بێ ئەوەی شەپۆلی گەرمای بەرچاو لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا بێتە ئاراوە، ئەمڕۆش بەرزترین پلەی گەرما لەبەسرە دەبێت کە 48 پلەیە، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە، پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزن.

واثق سەلامی شارەزای دیاری بوواری کەشناسیش دووپاتیکردەوە کە ئەمڕۆ لەکەرکوک بەرزترین پلە 43 پلە دەبێت و بەراورد بەدوێنێ دادەبەزێت، دەستەی کەشناسیش دەڵێت: 46 پلە دەبێت.

سەلامی؛ باس لەوەرزی بارانبارین دەکات و دەڵێت: سەرجەم ئەو باسانەی لەسۆشیال میدیادا باس دەکرێن کە گوایا وەرزێکی قورس و باراناوی و زۆر سارد دەبێت، من بەقسەی بێ نرخ و خەیاڵی دەزانم، چوونکە پێشبینیی درێژخایەن لاوازەو ڕێژەی بەدیهاتنی ئەو پێشبینییانە لە 10% تێناپەڕێت.