دەستگیرکردن
plus4
پێش 3 مانگ

دوای چەندنی مانگ لەکۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق توانی یەکێک لەسەرکردە هەرە مەترسیدارەکانی د11عـ.ـش بەناوی (ئەبو هەبە) کە بەپێی ماددەی 4ی تـ.ـیـ.ـرۆر داواکراوە، دەستگیربکات.

ئەبو هەبە؛ دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لەگەڵیدا، دانی بەوەداناوە کە بەرپرسی ئەمنیی ویلایەتی فەللوجەی د11عـ.ـش بووەو دانی بەبوونی گۆڕستانێک ناوە کە دەیان تەرمی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتیانی سڤیلی تێدایە کە بە دیلی گرتوونی و بەشداربووە لەکوشتنیان، وێڕای بەشداریی لەچەندین تاوانی تر.

گۆڕستانەکە لەنێو قەزای فەللوجەیەو پاشماوەی قوربانییەکان کە ژمارەیان (٣) بوو، دۆزرانەوەو لێکۆڵینەوەکان تائێستا بەردەوامن بۆ گەیشتن بەتەواوی قوربانییانی تر.