plus4
پێش 3 مانگ
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا كۆتایی بەخوێندنەوەی یەكەمی هێنا بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای شەهیدان.
لەیەكێك لەو ماددانەی باس لەشەهیدانی شەڕی داعـ.ـش دەکات لەهەرێم، داواکراوە مووچەکانیان لەوەزارەتی شەهیدانی هەرێمەوە بخرێنە سەر دەزگای شەهیدانی عێراق.
گەر هاتوو پرۆژە یاساكە پەسەندکرا، لەمەولا كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعـ.ـش لەهەرێم، سەرجەم ئەو ئیمتیازاتانە دەیانگرێتەوە کە كەسوكاری شەهیدانی عێراق لێی سوودمەندن.
ئەم یاسایە تەنها تایبەت نییە بەكەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعـ.ـش، بەڵکو کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی شەڕی دژی داعــشیش دەگرێتەوە.