plus4
پێش ٢ مانگ
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، بانگهێشتی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن و ئەم هەفتەیە هەمواری یاسای میلاك پەسەند دەكرێت.
عەتوانی لەیەكەم كۆبوونەوەی لیژنەكەیان لەوەرزی نوێی یاسادانان وتی: هەمواركردنەوەی یاسای میلاك لەم هەفتەیەدا یەكلایی دەكرێتەوەو پەسەند دەكرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی دەكەن، بەمەبەستی بەدواداچوونی پرسی پارەداركردن و خەرجكردنی بوودجەی پارێزگاكان.
لەنووسراوێكدا كە سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراقی كردووە، داوایكردووە یاسای هەمواركردنەوەی 21ی یاسای میلاكی ساڵی 1960 بخاتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانەوە تادەنگی لەبارەوە بدرێت.