plus4
پێش ٢ مانگ
ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق، بڕیارێک سەبارەت بە دامەزراندنی زیاتر لە 4000 کەس دەردەکات و بڕیارەکە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراقە.
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری، زیاتر لە 4000 خاوەن بڕوانامەی باڵای ماستەر لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی عێراق دادەمەزرێندرێن.
لیستی تەواوی ناوەکان لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەکرێت و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: لەم هەفتەیەدا لینکەکە کارا دەکرێت و ناوی دامەزراوان بڵاودەکرێتەوە.
بڕیارەکە بۆ ئەو داواکارانەیە کە یاسای ژمارە (59)ی ساڵی 2017 (هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای ماستەر) دەیانگرێتەوەو لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی عێراق دادەمەزرێندرێن.
ئەنجومەنەکە جەخت لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی دەرکردنی بڕیاری دامەزراندنی یەک لەدوای یەک لەسەر وەزارەتەکە لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا دەکاتەوە.
دڵنیایش دەدات بەوانەی خاوەنی بڕوانامەی پێشکەوتوون، بەزووترین کات مامەڵەکانی ڕایی دەکرێت و دامەزراندن ئەوانیش دەگرێتەوە.