plus4
پێش ٢ مانگ
میهرەی كچی محەمەد راشد ئال مەكتوم، كچی حاكمی دووبەی جیابونەوەی خۆی لە هاوسەرەكەی ( مانع محەمەد بن راشد ئال مەكتوم ) راگەیاند.
شێخە میهرە لەپۆستێكی ئەنستگرامدا نوسیوێتی " ئاوهەری ئازیزم، بەهۆی ئەوەی تۆ لەگەڵ خەڵكی تردا سەرقاڵی، من جیادەبمەوە لێت، تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، ئاگاداری خۆتبە.. هاوسەری پێشووت".
میهرە كچی حاكمی دووبەیە و ساڵی رابردوو لەگەڵ مانع ئامۆزایدا هاوسەرگیری كردووەو كچێكشیان هەیە.
پێش چەند هەفتەیەك وێنەیەكی لەگەڵ كچەكەیدا پۆستكردووە و لەسەری نوسیوێتی " تەنها هەردووكمان ".
میهرە كچی محەمەد راشد ئال مەكتوم حاكمی دووبەیە، لەدایكبوی ساڵی 1994ـە و دایكی بەرەچەڵەك یۆنانییە.
میهرە بڕوانای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی هەیە لەزانكۆكانی بەڕێتانیا، سەرقاڵی كاری خێرخوازییە