کارەبا
plus4
پێش 9 مانگ

وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە: سەرپێچیی گەورە لەتۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانیدا هەیەو فەرمانگەکانی سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەو ڕێکخستنیانن.

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد: کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا لەپارێزگایەکەوە بۆ پارێزگارییەکی تر جیاوازە، ئەویش بەهۆی چەندین فاکتەر، دیارتینیان بەشێوەیەکی هەرەمەکی بەکاربردنیان بۆ شوێنە کشتوکاڵییەکان و بیناسازی و سەرپێچیکردن بۆ زۆرێک لەناوچەکانی نیشتەجێبوون و زۆر بەکارهێنانی.

وتیشی: سەرپێچیی گەورە لەتۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبادا هەیە، لەئێستادا وەزارەتی کارەبا کاردەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەو ڕێکخستنەوەیان و وەزارەتەکە هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ بڕینی ئەو زیاەدڕۆیی و سەرپێچییانەی سەر کارەبا لەتەواوی ناوچەکانی عێراق دەستپێکردووە، بەتایبەتیش کارەبای ناوچەی گەشتیاری و باخ و ڤێلاکان دەبڕن کە بەشێوەی نایاسایی و زیادەڕۆو لەڕادەبەدەر بەکاریدەهێنن.

وێڕای ئەوەش وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی گۆڕینی ژمارەیەک تۆڕی کارەبایە، چوونکە هەندێک تۆڕ کۆنن و پێوستیان بەدووبارە چاککردن و نۆژەنکردنەوە هەیە.