سودانی
plus4
پێش 4 مانگ

بەفەرمی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 2024/7/17ی وەک پشوو ڕاگەیاند.

بەپێی بڕیارەکە، ڕۆژی چوارشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی (10)ی موحەرەم و شەهیدکردنی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت).

پشووەکە تەنها یەک ڕۆژ دەبێت و سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بەحکومەتی عێراق دەگرێتەوە جگە لەدامودەزگاکانی خزمەتگوزاری.

پشووی ڕۆژی چوارشەممە، لەمیانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لەبارەوە دراوە.