کەم ئاوی
plus4
پێش 4 مانگ

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دانیشتوانی بەشێکی گەڕەکی رەحیماوا / سۆنەگولی کەرکوک بەهۆی گەمئاوییەوە گردبونەوەو رێی پشتێنەیی (حەولی)کەیان لەنزیک هەفتەبازاڕ داخست، ئاژانسی هەواڵی plus4 وەکو کاری پیشەیی خۆی گردبونەوەکەو گلەیی و گازندەی هاوڵاتیانی گواستەوە، فەرمانگەی ئاوی کەرکوکیش دەستی کرد بەرێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە.

بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ئاوی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند ، ژمارەیەک ئەندازیار راسپێردراون بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کیشەکەو چارەسەرکردنی لەماوەیەکی کەمدا.