نەشتەرگەری سەرکەوتو
plus4
پێش 4 مانگ

لەنەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکوک، پزیشکانی تایبەتمەند بەسەرکەوتوویی سێ منداڵیان لە سکی ژنێکی دووگیان ڕزگارکرد کە ژنەکە لەکۆتایی مانگی هەشتەمی دووگیانییەکەیدا بوو.

تیمێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، لەنەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکوک، توانییان نەشتەرگەرییەکی گەورە بۆ ژنێکی دووگیان ئەنجامبدەن کە بە سێ منداڵ دووگیان بوو، دووگیانییەکەی لەکۆتایی مانگی هەشتەمیدا بوو، بەڵام کێشەی ژنە دووگیانەکە ئەوە بوو کە تووشی کەم خوێنی و هەڵئاوسانی دووگیانییەکەی بووبووەوە.

د. فاتیمە سالم، پزیشکی ئافرەتان و سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە ڕایگەیاند: نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو لەلایەن تیمێکی تایبەتمەندەوە ئەنجامدراوەو 3 منداڵ کە بریتیبوون لەدوو کوڕو کچێک، دووگیانییەکە لەکۆتایی مانگی هەشتەمیدا بوو، لە سکی نەخۆشەکە بەشێوەیەکی تەندروست دەرهێنران.

ڕوونیشیکردەوە کە ژنە دووگیانەکە تەمەنی 37 ساڵان بووەو تووشی نەخۆشیی هەڵئاوسان و بەرزیی پەستانی خوێن و کەم خوێنیی تووند بووبوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: دوای چاودێریکردنی تەندروستیی نەخۆشەکەو مانەوەی لەنەخۆشخانە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ، ژنەکە لەگەڵ 3 منداڵەکەیدا لەنەخۆشخانە دەرچووەو لەئێستادا سەرجەمیان تەندروستییان باشە.