plus4
پێش 4 مانگ
دوای ئەوەی دوێنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەزۆرینەی دەنگ گۆڕانکاریی لە سەرۆکی یەکه ئیدارییەکانی سنوری پارێزگاکە کردو ئەمڕۆ دەستەى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکانى عێراق بە نوسراوی رەسمی گۆڕانکارییەکان راگرت، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رەتیکردەوە گۆڕانکارییەکانی پارێزگاکە رابگیرێن و دڵنیایدا کە گۆڕانکارییەکان جێبەجێدەکرێن.
ئەحمەد یونس، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەنوسراوێکی رەسمی کە وەڵامی دەستەى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکانى عێراقی داوەتەوە رونیکردوەتەوە، گۆڕانکارییەکان بەێی ماددەى 8 لە یاساى پارێزگا نەبەستراوەکان بە هەرێمەکانەوە کراون و گۆڕانکارییەکانیش لە تایبەتمەندى ئەنجومەنى پارێزگاکەیە.
دوای گۆڕانکاریەکانیش پارتی بەهۆی ئەوەی پۆستەکانی لەدەستدا ئەندامێتی خۆی لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەسارد بەشێوەیەک پارتى پۆستی چوار قائیمقامیەت و حەوت ناحیەی لەدەستدا کە بریتین لەقەزاکانی شنگال و مخمور و تلكێف و حەمدانيه و هەروەها ناحيیەكانى سنونى و زمار و وانكێ و بعشیقە و برتەڵەو نەمرود و قراج لەدەستداوە.
هاوکات یەكێتی سێ پۆستی نوێی لە پارێزگای نەینەوا وەرگرت کە بریتین لە قائیمقامی قەزای مەخمورو بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ و بەڕێوەبەری ناحیەی وانكێ.