فەتاح خەفاجی
plus4
پێش 4 مانگ

ئەمڕۆ فەتاح خەفاجی یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک سەرپەرشتی رێورەسمی دەرچووانی خولێکی پۆلیسی ئامادەی کرد.

ئەمە یەکەم دەرکەوتنی ئەو ئەفسەرەیە کە لەدوای خانەنشینبونی لیوا کاوە غەریب، ئێستا پۆلیسی کەرکوک بەڕێوەدەبات.

عەمید فەتاح خەفاجی ساڵانێکی زۆر بەڕێوەبەری پۆلیسی حەویجە بوو، کەمتر لەمانگێکە وەک یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دەستنیشانکراوە.