plus4
پێش 4 مانگ
سبەی دووشەممە 1\7\2024 لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک ماوەی خزمەتی وەک فەرمانبەری دەوڶەت کۆتایی دێت و خانەنشین دەبێت.
لیوا کاوە غەریب لە دوا پەیامیدا دەڵێت: شانازییە ئەمڕۆ لەبەردەمتان بوەستم، لە کاتێکدا بیر لەو ساڵانە دەکەمەوە کە لە خزمەتدا بەسەرم بردووە، خزمەتکردن وەک فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک ئیمتیازێکی تەمەنم بووە و ئەمڕۆش کە خانەنشین دەبم، پڕم لە سوپاسگوزاری و شانازی.
دەشڵێت، کاتێک بۆ یەکەمجار جلی سەربازیم لەبەر کرد، پڕ بووم لە هەستکردن بە ئەرک و پابەندبوون، ئامادە بووم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددیانەی کە لە پێشمەوە بوون، نەمدەزانی ئەم گەشتە بە شێوەیەک لە قاڵبم دەدات کە هەرگیز نەمدەتوانی بە خەیاڵمدا بێت.
ناوبراو پێشتر لەریزی شانە نهێنییەکانی یەکێتی نشتیمانی کوردستاندا کاری کردووە و دواتر بوەتە پێشمەرگە.
"سەرپەرشتی یەکێک لەهێڵە نهێنییەکانی ناو شاری کەرکوکی دەکرد...
لەدوای پرۆسەی ئازادی کەرکوکەوە، کاوە غەریب وەک ئەفسەر دەیان ئەرکی پێ سپێردراوە دیارترینیان بەڕێوەبەری ئەکادیمییەی پۆلیس و بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق و دوایینیان فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک"
فەرماندەی پۆلیس لەپەیامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە لەئەرکەکەیدا بەهاکانی شەرەف و دەستپاکی و بوێری لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگاکەیدا پەیڕەو کردووە.