plus4
پێش 4 مانگ
نەجم عیقابی وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند: مووچەى خانەنشینانى کرێکاران 150 هەزار دینار زیاد دەکات و لەسەرەتای ئەم مانگەوە پارە زیادەکەیان بۆ خەرجدەکرێت.
عیقابی بەڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند: لەسەرەتاى مانگی تەممووزەوە دەستدەکرێت بەزیادکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکاران لە عێراق و بڕیارەکە بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو دەچێتە بوواری جێبەجیکردنەوە.
ناوبراو وتیشی: زیادکردنەکە بەبڕی 150 هەزار دینار دەبێت و ئەو خانەنشینەی کرێکاران دەگرێتەوە کە مووچەکانیان 350 هەزار دینار یا نزیکە لەو بڕە پارەیەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەپێی یاسا، کەمترین مووچە بۆ کرێکارانى خانەنشین بڕی 500 هەزار دینارو زۆرترینیشی 700 هەزار دینار دەبێت، بەپێی بڕیارەکە، زیادکردنە بەشداربووانی چاودێریی کۆمەڵایەتی (ڕیعایە) ناگرێتەوە.