بزوتنەوەی قوربانی
plus4
پێش 4 مانگ

ئەمڕۆ دەزگای ئەمنی نیشمانیی عێراق ڕایگەیاند: ئەندامی گرووپێکی مەترسیداریان بەناوی (بزووتنەوەی قوربانیان) لە عێراق دەستگیرکردووە کە ئەندامانی بزووتنەوەکە بەشێوەی تیروپشک خۆیان دەکوشت.

لەوبارەیەوە ئەرشەد حاکم؛ وتەبێژی دەزگای ئەمنی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: یەکێک لەئەندامانی بزووتنەوەی قوربانیان لەوکاتەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە دەستگیرکراوە.

وتیشی: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، ئاشکرایکردووە کە سەر بەبزووتنەوەیەکە کە خاوەنی بیرێکی لادەرانەیەو ناوی (بزووتنەوەی قوربانیانە)، ئەمەش ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ ئەوەی بتوانن دەستیان بەئەندامانی تری بزووتنەوەکە بگات و دەستگیریان بکەن.

ئاشکراشیکرد: تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە ئەندامانی بزووتنەوەکە چەندین شێوازی ڕەفتای نامۆ پەیڕەودەکەن و لەنێو خۆیاندا تیروپشک دەکەن بەوەی کامیان خێراتر ناویان لەتیروپشەکەکە دەربچێت، ئەویان نۆرەی خۆکوشتنی دەبێت.

وتیشی: دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە، هێزەکانمان توانییان ٣١ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە چالاکییان لەپارێزگاکانی واست، بەسرەو ناسرییە هەبووە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بەردەوامە بۆ زانیانی پاڵنەرەکانی دروستبوونی بزووتنەوەکەو سەرچاوەی پارەدارکردن و هاندانیان، چوونکە تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، پێنج ڕووداوی خۆکوشتن لە واست تۆمارکراون کەسەرجەم قوربانیان تەمەنیان کەمتر بووە لە ٢٣ ساڵ.