plus4
پێش 4 مانگ
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد: ژمارەیەک بڕیاری نوێ لەبەرژەوەندیی هاووڵاتیانی عێراق دراون، ئەو بڕیارانەش کاریگەرییان دەبێت لەسەر بوونی نرخی ١۰ نان و سەموون بە ١٠٠٠ دینار.
لەوبارەیەوە موحسین نامیس؛ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی دانەوێڵە لەوەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، بەرهەمهێنانی ئاردی دانەوێڵەو ئاردی سفر بەڕێژەی ١٠٠% خۆماڵی بێت و لەنێوخۆی وڵات بەرهەمبهێنرێن، ئەوەش وەک پاڵپشتییەک بۆ نانەواخانەو سەمونخانەکان و لەبەرژەوەندیی هاووڵاتیانیشە.
نامیس وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە کارئاسانی بۆ چوار کۆمپانیا کراوە کە ئاردی سفر بەرهەمدهێنن و لەگەڵ خاوەن نانەواخانەو سەموونخانەکانیش کۆبوونەوە ئەنجامدراوە، ڕێککەوتوون سەبارەت بەوەی ئاردی سفریان بەنرخێکی کەمتر پێبدرێت، ئەم بڕیارانەش کاریگەرییان دەبێت لەسەر ئەوەی لەتەواوی عێراقدا، نرخی ١٠ نان و سەموون بکرێت بە ١٠٠٠ دینار.