دەستگیرکردن
plus4
پێش 4 مانگ

لەسنوری ناحیەی شوان ( باکوری کەرکوک ) هێزە سەربازیی و هەواڵگرییەکانی عێراق لەبۆسەیەکدا تیـــ.رۆرســـتێکیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو داواکراوە لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدراوە و هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆش بەشداربوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکە پێشتر لەریزی گروپی د١١عش کاری کردووە و ئێستا لەو ناوچەیە خۆی حەشاردابوو، بەپێی ماددەی 4ی تـــ.یرۆر لەلایەن دادگەوە داواکراوبوو.