سۆران عومەر
plus4
پێش 4 مانگ

سۆران عومەر؛ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: بەهۆی لادانیان لە دابی کۆمەڵایەتی، ١٩ کەناڵ لە ئەپی تێلیگرام داخران.

سۆران عومەر هەواڵەکەی لەپەیجی تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: ١٩ کەناڵەی تێلیگرام، کەناڵی لەشفرۆشی بوون و ٢ ملیۆن هاووڵاتیی عێراق و هەرێم تێیاندا بەشداربوون و لەنێو ئەو کەناڵانەدا بوون و ڕۆژانە چاودێریی پۆستە نابەجێکانیان دەکرد.

ناوبراو دەڵێت: بلۆککردنی ئەو کەناڵانە لەسەر داوای ئەو بووە، دوای ئەوەی داوایەکی ئاراستەی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق کردووەو داوای داخستنی ئەو ١٩ کەناڵەی کردووە.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەو کەناڵانە، سەرچاوەی مەترسیداری لەشفرۆشی بوون و وێنەی نەشیاوی هەزاران ئافرەتی شارەکانی کوردستان و عێراقیان تێدابوون و بۆ بانگەشەی لەشفرۆشی بەکاردەهێنران.