لێکۆڵینەوە
plus4
پێش 4 مانگ

نوسینگەی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەینی یەکێتی پەیامێکی سەبارەت بە روخاندنی ماڵی سەید ئەحمەدی خانەقا بڵاوکردەوە.

نوسینگەی ئاسۆ مامەند: هەواڵی روخاندنی ماڵی سەید ئەحمەدی خانەقا زۆر نیگەرانی کردین.

 نوسینگەی ئاسۆ مامەند: خانەقاکە بەشێکی گرنگە لە مێژووی سێ سەدەی رابردووی کەرکوک بەهەموو رووداوە خۆش و ناخۆشییەکانییەوە.

نوسینگەی ئاسۆ مامەند: لەرابردودا ئەو خانەقایە لەسەر ئەرکی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال نۆژەن کراوەتەوە و گرنگی پێدراوە.

 نوسینگەی ئاسۆ مامەند: داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هۆکاری رووخاندنی (ماڵی سەید ئەحمەدی خانەقا) دەکەین، و هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە نابەجێیە رووبەڕووی لێپیرسینەوە بکرێنەوە، هەرەوک ئەوانەشی کە ئاگاداری ئەو بابەتە بوون و تیایدا کەمتەرخەم بون، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.