عەبادی
plus4
پێش 4 مانگ

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق هۆشداری دەدات كە مەترسی روودانی كودەتای سەربازی لەئارادایە بەتایبەتی ئەگەر هاوڵاتیان لەدژی پرۆسەی سیاسی بوەستنەوە.

عەبادی دەشڵێت لەحاڵەتێكی لەو شێوەیەدا ئەگەر خەڵكی لەدژی پرۆسەی سیاسی بوەستنەوە ، ئەوە كودەتاكە سەركەوتن بەدەست دەهێنێت و زۆربەی هاوڵاتیانیش پێشوازی لێدەكەن ، بەتایبەتی ئەگەر سەركردەی لایەنە سیاسیەكان پەلكێشی زیندانەكان بكرێن.

هاوكات، هۆشداریشی دایە سەركردەكان نەهێڵن دۆخەكە بگاتە ئەو ئاستەو پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هاوڵاتیان بەشێوەیەك ئاڵۆز نەكەن كە خەڵكی پێشوازی لەهەر كودەتایەکی سەربازی بكات.

عەبادی پێشی وایە هیچ كودەتایەكی سەربازی لەعێراق سەركەوتوو نابێت چونكە گروپی دیكە هەیە و لەدژیان دەوەستنەوە، بەڵام ئەگەر كودەتاكە لەلایەن كەسایەتییەكی سەربازییەوە بێت و بەشیكی زۆری هاوڵاتیانیش پشتیوانی بكەن ، ئەوە رەنگە سەربگرێت .