plus4
پێش 4 مانگ
دوای لێدوانەكانی وەزیری تەندروستی عێراق ، پێدەچێت بۆ لەمەودوا دەرچوانی كۆلێژە پزیشكییەكانی سەرجەمیان هەلی دامەزراندیان بۆ نەرەخسێت .
وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، یاسای دامەزراندنی ناوەندی (تعیین المركزی) لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە كراوە و پێشنیارمان كردووە بۆ لەمەودوا تەنها دەرچووی ئەو بەش و پسپۆریانە دابمەزرێندرێن كە پێویستن و ئەوانی تر لەكەرتی تایبەت هەلی كاركردنیان بۆ برەخسێندرێت، بەڵام دوای مەشق و راهێنانیان لەلایەن وەزارەتەوە بۆ ماوەی ساڵێك و پێدانی مۆڵەتی كاركردن پێیان.
پێشنیارەكە خوێندكارانی بەشە پزیشكییەكانی نیگەران كردووەو پێیان وایە لەخەیاڵی هیچ كەسێكیان نەبووە بێبەشبكرێن لە دامەزراندن بۆیە ستەمەو قبوڵ ناکرێت.