زیندانی
plus4
پێش 4 مانگ

بەبڕیاری دکتۆر عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، زیاتر لە 12 هەزار زیندانیکراو لە عێراق کە وادەی سزاکانیان تەواوبووە یاخوود سزاکانیان هەڵوەشاوەتەوە، سەرجەمیان ئازاد دەکرێن.

بۆ ئەو مەبەستە، نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: بۆ دڵنیابوون لەجێبەجێکردنی بڕگەکانی مافی مرۆڤ لەزیندانەکان و بۆ خێراکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕاگیراوان و بەدواداچوونی دەستوبرد بۆ دۆسیەی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن و پاش چەندین سکاڵا، سەرۆکایەتی کۆمار لیژنەیەکی پێکهێنا.

ئەو لیژنەیە نوێنەرانی سەرۆکایەتیی کۆمارو وەزارەتەکانی ناوخۆو دادو ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی دەکات.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، کارەکانی لیژنەکە بووەتە هۆی ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار لەو کەسانەی تۆمەتبارن یاخوود ڕاگیراون، یا ئەو زیندانییانەی ماوەی سزاکانیان تەواوبوون، بەڵام لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە هەڵوەشاونەتەوە.