
plus4
پێش 9 مانگ
کچە خوێندکارێکی زانکۆی کیتاب لەکەرکوک، بەڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
قوربانییەکە ناوی ( ضحی ضیاء خلیل نعێمی )ـــەو خوێندکاری قۆناغی سێییەمی کۆلێژی یاسا بووە.
بە وتەی هاوڕێکانی، ناوبراو خەڵکی بەغدایەو لەکەرکوک دەیخوێند، بەهۆی جەژنی قوربانەوە لەگەڵ خانەوادەکەی چوونەتە گەشت و سەیران بۆ هەولێر، بەڵام لەنزیک شەقلاوە ئۆتۆمبێلەکەیان دووچاری ڕووداوێکی هاتووچۆ بووەوەو ( ضحی ) گیانی لەدەستدا.