خەنجەرو حەلبوسی
plus4
پێش 4 مانگ

خەمیس خەنجەز سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە دەستپێشخرییەکی بەناوی کوکردنەوەی نێو ماڵی سوونە راگەیاندو گفتوگۆکانیش لەو روەوە دەستیپێکردووە.

بەپێی وتەی محەمەد عەلوی سەرکردە لە هاوپەیمانی تەقەدوم ، محەمەد حەلبوسی یەک مەرجی هەیە بۆ رازیبوون بەدەستپێشخەرییەکەی خەنجەر، ئەویش پێدانەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانە بە هاوپەیمانی تەقەدوم کە حەلبوسی خۆی سەرۆکایەتی دەکات.

دەشڵێت هەر دەستپێشخەرییەک ئەو مەرجە لەخۆنەگرێت رەتیدەکەینەوە .

هاوکات پەرلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی عەزم پێشبینی کرد کۆتایی ئەم هەفتەیە لەدانیشتنی پەرلەماندا دەنگ لەسەر جێگرەوەی حەلبوسی بدرێت.