plus4
پێش 4 مانگ
حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەزیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی لەپاڵاوگەکان، ئەمەش دەبێتە زۆربەی بەرهەمەکانی سووتەمەنی دەگرێتەوە.
لەوبارەیەوە حامد يونس؛ بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن ئاشکرایکرد: حکومەت پلانی هەیە بۆ گۆڕینی 40٪ی نەوتی بەرهەمهێنراو بۆ سووتەمەنیی جیاواز.
وتیشی: ئەوەش لەڕێگەی پرۆژەکان نەوتی پارێزگای میسان، ناسرییەو دیوانییەو یەکەکانی گەیارەو حەدیسەوە ئەنجامدەدرێت، بەمزووانەش پاڵاوگەی فاو دێتە ڕیزی ئەو پرۆژانەوە.
ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەیرانی سووتەمەنی لەعێراق و بەرهەمهێنراوەکانی نەوت لە عێراق، بەتایبەتیش بەنزین کە ماوەیەک بوو هەندێک پارێزگای عێراق کێشەی کەمیی بەنزینیان هەبوو.