دلان غفور
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 مانگ

پەرلەمانتار دیلان غەفور لەنوسراوێكدا بۆ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق چەند سەرپێچییەكی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی ئاشكرا دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە 13 ئۆتۆمبێلیان بەدوو قۆناغ لەدیوانی پارێزگە وەرگرتووە بەبێ هیچ مۆڵەتێكی یاسایی.

 

لەنوسراوەكەدا رونیدەكاتەوە و دەڵێت:" یەكەم جار لەلایەن دیوانی پارێزگەی كەركوكەوە چوار ئۆتۆمبێلیان پێدراوە بەبێ هیچ مۆڵەت و رێوشوێنی یاسایی و فەرمی.

 

دەشڵێت،" دواتر 9 ئۆتۆمبێلی دیكەیان پێدراوە كە لەجۆری توێتا پیكابە و ئێستا لەنێو گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی كەركوكی دەستەی دەستپاكییە، لەكاتێكدا ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ئەندازیارەكانی پارێزگە گڕدراوە.

 

ئەو پەرلەمانتار داوا لەسەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق، لێكۆڵینەوە لەو دوو دۆسییە بكات و ئۆتۆمبێلەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ دیوانی پارێزگە، چونكە ناكرێت ئەو دەستەیە كە سەربەخۆیە و لەروی یاساییشەوە بۆی نییە هیچ سەروەت و سامانێك لەهیچ لایەك وەربگرێت، بەتایبەت كە هیچ سەنەدێكی یاسایی لە وەرگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا نەكراوە و نییە.