plus4
پێش 5 مانگ
پێشتر دادگەی بالای فیدراڵی لەوەڵامی ئەنجومەنی پارێزگەی نەجەف، دەڵێت:" دەستەی وەبەرهێنان یاسای تایبەتی هەیەو سەر بە وەبەرهێنانی نشتیمانییە، لەتایبەتمەندی و دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگەدا نییە هەڵیوەشێنێتەوە یاخود متمانەی لێ وەربگرێتەوە.
راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەسەرپێچییەکی نوێیدا و بە پشت بەستن بە واژووی 9 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگە، کارەکانی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک رادەگرێت و دەڵێت: واژوی ئەو 9 ئەندامە مانای سەندنەوەی متمانەیە لەئیدارەی وەبەرهێنان.
ئەو 9 ئەندامانەی واژوویان کردووە بریتین لەئەندامانی کوتلەی پارتی دیموکراتی کوردستان و جبهەی تورکمانی و عەرەبی.
هەر ئەو کوتلانەن کە رێککەوتنیان بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک بەبێ یەکێتیی هەیە.
بەڕێوەبەری وەبەرهێنان کوردەو لە لایەن یەکێتییەوە دانراوە.
لەنوسراوێکی پێشتری راکان جبوریدا کە مانگی ئایار ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی کردووە، بەڕێوەبەری وەبەرهێنان تۆمەتبار دەکات کە پارەی لەوەبەرهێنان بۆ حزبەکەی وەرگرتووە.
چاوەڕێبن ئاژانسی هەواڵی plus4 لەبەدواداچونێکدا لەسەر ئەم بابەتە زیاتر دەوەستێت و وردەکاری دەخاتەڕوو.