plus4
پێش 5 مانگ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گشتی و ئەهلی و دەرەکیی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی عێراق، جگە لەهەرێمی کوردستان، بڕیاری سزادانی کارگێڕیی ئەو قوتابخانە ئەهلییانەی دا کە ڕێژەی دەرچوون تیایاندا کەمترە لەنیوە.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، سزای تەواوی کارگێڕیی ئەو قوتابخانەو خوێندنگە ئەهلییانە دەدرێت کە ڕێژەی دەرچوونیان لە (49%) یا کەمتر بێت.
بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی پەروەردە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تەواوی کارگێڕیی ئەو قوتابخانەو خوێندنگانە دەکات کە لەم وەرزەی خوێندنداو دوای ئەنجامەکانی قۆناغی دووەم، ڕێژەی دەرچوونیان لە کەمتر لە نیوە دەمێنێتەوە.