پەروین فاتح
plus4
پێش 5 مانگ

پەروین فاتیح: سوودانی دەتوانێت بەتەکلیف وەزیری داد وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی کەرکوک دیاری بکات تا پارێزگار هەڵدەبژێردرێت

پەروین فاتیح سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەڕێگەی plus4ەوە پێشنیازێک سەبارەت بەدانانی پارێزگارو کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاراستەی سوودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و کەسێک بۆ ئەو شوێنە بەشێوەی کاتی بەچارەسەر دەزانێت.

پەروین فاتیح دەڵێت: شتێک نییە بەناوی ڕێک نەکەوتن، سوودانی بۆ ئەوە خۆی سەرپەرشتیی چارەسەرکردنی کێشەی پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی گرتە ئەستۆ، تا گەر لەنێوان لایەنەکانی کەرکوکدا ڕێککەوتنەکە نەگەیشتە ئەنجام، خۆی ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردن بگرێتەبەر.

پەروین فاتیح؛ پێیوایە چارەسەرکردنی کێشەی پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگ کاتێک ئاسان دەبێت کە خوودی سوودانی، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق وەک نوێنەری خۆی بۆ سەرپەرشتیی چارەسەرکردنی بابەتەکە ڕەوانەی کەرکوک بکات و لەبری پارێزگاری کەرکوک دابنرێت، تا گەیشتن بەئەنجامێکی یەکلاکەرەوە.

وتیشی: ئەمە بێرۆکەو پێشنیازی منە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەدەستی سوودانی دایە، وەک ئەوەی وەزارەتی داد بڕبڕەی پشتی وڵاتەکەیە، سوودانی دەتوانێت بە تەکلیف نووسراوێک ئاراستەی خالید شوانی وەزیری داد بکات و تا یەکلابوونەوەی کێشەکان، وەک پارێزگاری کەرکوک دەستبەکاربێت و سەرپەرشتیی ئیدارەی پارێزگاکە بکات.

ئەمەش ئەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان بەخێرایی بکەونە خۆیان و دەستوبرد لەپێکهێنانی ئیدارەو ئەنجومەنی پارێزگاو دانانی پارێزگار دەکەن.