کەرکوک
plus4
پێش 5 مانگ

پەرلەمانتارانی کوردو عەرەب و تورکمان لەکەرکوک داوای ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی لەپارێزگاکە دەکەن

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی ژمارەیەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاری کوردو عەرەب و تورکمانی کەرکوکی لەسەرە، ژمارەیەک پەرلەمانتارو نوێنەری کەرکوک لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە سوودانی دەکەن دابەشکردنی زەوی لەکەرکوک ڕابگیرێت.

بەپێی ئەو نووسراوە، پەرلەمانتارانی کوردو عەرەب و تورکمانی کەرکوک، داواکارییەکیان ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، تا دابەشکردن و پێدانی زەوی لەپارێزگا ی کەرکوک ڕابگرێت.

ئەم داواکارییەش پاش گوومانی بوونی گەندەڵییەکی بێشوومار دێت لەدابەشکردنی زەوی لەپارێزگاکەو داوای دەستبەجێ لێکۆڵینەوە دەکەن لەو بابەتە.