پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش 5 مانگ

ئەمشەو عەبدولئەمیر یاروڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق لەکەرکوک لەگەڵ فەرماندەی پۆلیس و ئەفسەرانی باڵا کۆبوەوە.

کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دوایی روداو بوو کە بەهۆیەوە کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو، روداوەکەش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، یاروڵا ستایشی رۆڵی پۆلیسی کەرکوکی کردووە لەپاراستنی شارەکەو نەهیشتنی تاوانەکان.