موچەی فەرمانباران
plus4
پێش 5 مانگ

وەزارەتی دارایی دەڵێت: دوای گەیشتنی بڕی ١٠٧ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم، وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لەڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، سبەی یەکشەممە (٢٠٢٤/٦/٩) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە: دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دامودەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دامودەزگایانەش ڕادەگەیەندرێت.