جەژنی قوربان
plus4
پێش 5 مانگ

کەمێک بەر لەئێستا، لە سعودیەوە بەفەرمی یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان دەستنیشانکرا.

لیژنەی بینینی مانگی سعودیە، ڕۆژی 16ی ئەم مانگەیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەستنیشانکرد.

پێشتریش بەشێوەی نیمچە فەرمی، سعودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربانی ڕاگەیاندبوو، ئەمڕۆش بەشێوەی فەرمی و کۆتایی، لیژنەی بینینی مانگی ئەو وڵاتە، ڕۆژی یەکشەممە، ٦/١٦ ی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان دیاریکرد.